سەرۆکی توێژینگەی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان وتی: ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی "قەڵەمی هەژار" لەلایەن توێژینگەی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستانەوە لە خاکەلێوەی 1404 بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یادگار کەریمی ڕایگەیاند: بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شاعێر و وەرگێڕ و نووسەری ناوداری کورد عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار ڕێوڕەسمی پێشکەش ردنی قەڵەمی هەژار لە هەفتەی کۆتایی خاکەلێوەی 1404 سنە بەڕێوە دەچێت.