لە سەروبەندی ساڵڕۆژی 13 ی خەزەڵوەر، هەزاران قوتابی و خوێندکار لە سەرتاسەری ئێرانەوە لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە 12 ی خەزەڵوەری 1403 وەکوو هەموو ساڵێک لە سەروبەندی ساڵڕۆژی 13 ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە قوتابیان و خوێدنکارانی سەرتاسەری ئێران بە ئامادەبوون لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.

لە سەرەتای ئەو دیدارەدا، چەند ئایە لە قورئانی پیرۆز لەلایەن مەهدی ئەکبەر زەڕینەوە خوێندرایەوە.

چەند خولەک پێش لە دیداری هەزاران قوتابی و خوێندکار لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕاپۆرتێک لە کەناڵی ئومێدەوە بە شێوەی راستەوخۆ لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بڵاو کرایەوە.

لەم دیدارەدا ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: بە دڵنیاییەوە هەموو ئەو کارانەی کە دەبێ بۆ ئامادەکاریی نەتەوەی ئێران بکرێت، چ لە ڕووی سەربازییەوە، چ لە ڕووی چەکەوە، چ لە ڕووی سیاسییەوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیستکبار دەیکەین.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارەدا وتیان: ئێمە بەرەنگار بوونەوەی ئیستکبار هەموو ئەوەی کە ئەبێ و لەوانەیە بۆ ئامادەیی گەلی ئێران بدرێت، چ لە بواری سەربازی، چ لە بواری چەک و تەقەمەنی و چ لە بواری کاری سیاسی بەدڵنیاییەوە ئەنجامی دەدەین و شوکر بۆ خودا هەموو بەرپرسان خەریکی ئەنجام دانن.

هەروەها وتیان: بەدڵنیاییەوە جووڵەی گشتی گەلی ئێران و بەرپرسان لە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی و دەزگای جینایەتکاری زاڵ بەسەر جیهانی ئەمڕۆ، بەدڵنیاییەوە هیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک ناکەن، لە ئەوە دڵنیا بن.

ڕێبەری ئێران جەختی کرد: باس بەس باسی تۆڵە کردنەوە نییە، باسی جووڵەیەکی لۆژیکە؛ بەرەنگاربوونەوە بە پێی دین، ئەخلاق، شەرع و لۆژیک و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و گەلی ئێران و بەرپرسانی وڵات لە ئەو بارەوە هیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک ناکەن.

باڵوێزخانەی ئەمریکا ناوەندی بەرنامەڕێژی بۆ هاندانی ناوخۆیی لە دژی شۆڕش بوو

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: پرسی هێلانەی سیخوڕی ناتوانێت گومانی لەسەر بکرێت.
هەروەها وتیان: باڵوێزخانەی ئەمریکا شوێنی کاری دیپلۆماتیک و هەواڵگری نەبوو بەڵکوو ناوەندی بەرنامەڕێژی بۆ هاندانی ناوخۆیی لە دژی شۆڕش و لەناوبردنی شۆڕش و تەنانەت هەڕەشە بۆ سەر گیانی ئیمام خومەینی بوو.
باڵوێزخانەی ئەمریکا ناوەندی بەرنامەڕێژی بۆ هاندانی ناوخۆیی لە دژی شۆڕش بوو

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: پرسی هێلانەی سیخوڕی ناتوانێت گومانی لەسەر بکرێت.
هەروەها وتیان: باڵوێزخانەی ئەمریکا شوێنی کاری دیپلۆماتیک و هەواڵگری نەبوو بەڵکوو ناوەندی بەرنامەڕێژی بۆ هاندانی ناوخۆیی لە دژی شۆڕش و لەناوبردنی شۆڕش و تەنانەت هەڕەشە بۆ سەر گیانی ئیمام خومەینی بوو.

ئەمریکا و ئیسرائیل بەدڵنیاییەوە وەڵامی ددان شکێن وەردەگرن
ڕێبەری ئێران جەختی کرد: دوژمنان لەوانە ئەمریکا و ئیسرائیل بزانن لەباتی ئەو کارانەی کە لەبەرانبەر ئێران و بەرخۆدان ئەنجامی دەدەن، وەڵامی ددان شکێن وەردەگرن.کە ئەنجامی دەدەن.

ڕێبەری ئێران گەنجانی بە خوێندنەوە سەبارەت به پرسی نیهزەتی نەتەوەیی و کودەتای ٢٨ ی گەلاوێژ و لێکۆڵەرانی بە بەرهەمهێنانی ئاسەوارێک لە ئەو بارەوە هاندا و زیادی کرد: ئەوانە خاڵە وەرچەرخانەکانی گەلی ئێرانن و ئەبێ بە باشی شی بکرێنەوە.


ئایەتوڵڵا خامنەیی گومانی هەندێک کەسی سەبارەت بە ئەگەری بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی پێشکەوتوو وەکوو ئەمریکا بە پێی ئەزموونی ٤٦ ساڵی دوایی گەلی ئێرانی، ناڕاست وەسف کرد و وتیان: گەلی تا ئەمڕۆ لە ئەو شەڕە سەرکەوتوو بووە و ئەوە نیشانەی لاواز بوونی ئەمریکایە.

ڕێبەر ئەرکی گەلان لە بەرانبەر ئەو ئاستە جەنایەتەی پێکهێنانی جووڵەی گشتی وەسف کرد و وتیان: ئێوە گەنجان و قوتابیان و خوێندکاران ئەبێ بە پێوەندی لەگەڵ گەنجانی وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەکە و سەروو ناوچەکەش ، ڕاستییەکانی ڕاستییەکانیان بۆ ڕوون بکەنەوە و بیریان بهێننەوە کە ئەبێ جووڵەی گشتی و گەورە لە دژی ئیستکبار بخرێتە ڕێ.