سەرۆکی کۆتلەی فەتحی عێراق بە توندی ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت بۆ ڕادەست‌کردنی هەرێمی ئاسمانی عێراق بە ڕژیمی زایۆنی بۆ هێرش‌کردنە سەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی کۆتلەی فەتحی عێراق، ئەمریکای بە بەرپرسی پێشل‌کردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق بۆ هێرش‌کردنە سەر ئێران زانی و وتی: لایەنی ئەمریکی جارێکی تر هەیمەنەی خۆی بەسەر هەرێمی ئاسمانی عێراق و پێداگریی لەو بوارە لە دژی بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەل و سەروەریەکەی سەلماند.

وتیشی: ئەم بابەتە زیاتر لە هەر کاتێکی تر زەروورەتی کۆتایی‌هێنان بە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقی ورووژاندۆتەوە.