بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سەفەری دەبێت بۆ دوو وڵاتی گرینگی ناوچکە واتا کوەیت و بەحرەین.
ئیسماعیل بەقایی لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەڤانییەکەیدا ڕایگەیاند: خاڵی هاوبەشی هەموو سەفەرەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران، نیگەرانی لە درێژەی شەڕ و کوشتن لە ناوچەکەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕۆڵی ڕووسیا و چین لە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، زیادی کرد: ئەو دوو وڵاتە وەکوو ئەندامی گرینگی شۆرای ئاسایش دەتوانن ڕۆڵی گرینگیان هەبێت و هەڵوێستی دوو وڵاتەکە لە سەر هێرشەکانی ئیسرائیل زۆر ڕوونە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وتی: ئەو هەڕەشەگەلە بە پێی جاڕنامە نێودەوڵەتییەکان ڕەت کراوەیە و خواستی ئێمە روونە و لە یادداشتێکدا بە ئاژانسمان ڕاگەیاندووە.
ناوبراو هەروەها لەسەر ناوبژیوانییەکان لە نێوان ئێران و ئیسرائیل وتی: کاتێک لایەنێک بە فەرمی نەناسیت باس لە ناوبژیوانی کردن بێ واتایە و پێشوازی لە هەر وڵاتێک دەکەین کە هەوڵ دەدات بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە.
بەقایی لەسەر ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وتی: پەیامی ئێمە ڕوونە و زۆرجار رامانگەیاندووە کە وەڵام بە هەر جۆرە سەربزێوییەکی ئیسرائیل توندتر دەبێت و ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ هەر وەڵام دانەوە بە هەر جۆرە هێرشێک.