بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشرە"، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە هێرشە نوێیەکانی خۆی بۆ سەر سەربازان و کەرەسەی سەربازیی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە هێزەکانی بەرخۆدان دوانیوەڕۆی ئەوڕۆ سێشەممە لە دوو هێرشی جودادا، 2 تانکی مرکاوای و 3 بۆڵدزێری ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیان لە کاتی پێشڕەوی بەرەو شارۆچکەی ڕامیا کردۆتە ئامانجی مووشەکی پێوشوێنگر.
حزبوڵڵا جەختی لەوە کردووە کە لەو هێرشانەدا کەرەستە جەنگییەکانی زایۆنی تێکشکێندراون و هێزە ئاژوێنەرەکانیان کوژراو و بریندار بوونە.