بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیاننامەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە وەڵامی مووشەکی نوێ بۆ سەر ئیسرائیل بڵاو کرایەوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: وەڵامی یاسایی، لۆژیک و ڕەوای ئێران بە هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل لە کردنە ئامانجی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەکانی ئێران و دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام درا. ئەگەر ئیسرائیل کاردانەوەی هەبێت، وەڵامی دواتر و ماڵوێرانکەرتری بەدواوە دەبێت. وڵاتانی ناوچەکە و پاڵپشتانی ئیسرائیل، حەسێبی خۆیان لە ئەو ڕژێمە جودا بکەنەوە.