شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بە بۆنەی شەهیدبوونی حەسەن نەسروڵڵا یەک حەوتە ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند و خوازیاری وەستاندنی هەموو ڕێوڕەسمە ئایینییەکان لە شارەکانی عێراق و دەرەوەی ئەو وڵاتە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادرییەی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی حەسەن نەسروڵڵا و یاوەرانی یەک حەوتە ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند و خوازیاری وەستاندنی هەموو ڕێوڕەسمە ئایینییەکان و لەوان مەولوودی پێغەمبەر(س‌خ)، لە هەموو شارەکانی عێراق و دەرەوەی ئەو وڵاتە بوو.