بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووداو، فوئاد حسەین وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژە بە بوونی دوو پرس لە بەردەم کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دا، بەڵام وردەکارییەکی زیاتری نەدا بەدەستەوە.
ناوبراو وتی: دوو پرس بۆ لێکدانەوەی نێوان لایەنەکان سەبارەت بە ڕاسپاردەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بە سەرکردەیی ئەمریکا ماوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەش کرد: ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ڕاسپاردەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بە ڕێککەوتن بگەین، بەیاننامەی هاوبەش دەر دەکەین.
فوئاد حسەین هەروەها سەبارەت بە پێوەندیی نێوان عێراق و تورکیا بە ئاماژە بە دیدار شاندێکی عێراقی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە میانەی دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، وتی: سەبارەت بە هەموو بابەتەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوانمان لەگەڵ لایەنی تورکیا گفتوگۆ دەکەین.