بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس لهسهرچاوهیهكى باڵا‌و ئاگادارى یه‌كێتیه‌وه دهستیكهوتوه، ژماره‌یه‌كى زۆرى هێزه‌كانى یه‌كێتى وه‌كو پاسه‌وان لاى به‌رپرسانى پێشوو ئێستاى حزبهكهیهو چه‌ندین به‌رپرسى پێشوى یه‌كێتى هه‌یه كه تائێستاش لهفهوجێكو زیاتریش پاسه‌وانى هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ده‌شڵێت:"به‌رپرسمان هه‌یه كاتێك یان كۆچى دوایى كردوه یان ئێستا له‌پێگه‌ى حزبى‌و حكومیدا نه‌ماوه، پاسه‌وانه‌كانى بۆ منداڵەكانی به‌جێماوه"، ڕاشیدهگهیهنێت، "یه‌كێتى به‌جدى ده‌ستیكردوه بهڕێكخستنهوهى ئه‌و هێزانه‌و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌ركى فیعلى".
سه‌رچاوه‌یه‌كى بهرپرسو ئاگادار له‌یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاشكرایكرد، "له‌ڕابردوو و ئێستاشدا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هێزه‌كانى یه‌كێتى له‌چوارچێوه‌ى یه‌كه‌ى 70و به‌رگرى فریاكه‌وتن، پاسه‌وانى به‌رپرسانى پێشوو و ئێستاى حزبه‌كه‌ن".
لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكەی شارپرێس باسی لەوەشكرد، ئەو ژمارانە هەمووی ژمارەی فیعلی نین، چونكە هەندێكیان بندیوارنو بەشێكی زۆری موچەكانیان بۆ بەرپرسەكان دەبێت.
Publish Date: ٣ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٤:٠٥
یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان هێزه‌كانى ڕێكدهخاتهوهو شارپرێس زانیاریى ورد له‌باره‌ى ژماره‌ى پاسه‌وانى به‌رپرسانى ئه‌و حزبه‌وه ئاشكراده‌كات.