ڕێوڕەسمی تەڤلبوونی تانکی M60 (سولەیمان 1402) بە یەکەکانی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی فەرماندە گشتیی ئەرتەش بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی تەڤلبوونی تانکی m60 (سولەیمان 1402) بە یەکەکانی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندە گشتیی ئەرتەش و ئەمیر کیوومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە ناوەندی بەرهەم هێنان، تۆکمەکردن و نۆژەن‌کردنەوەی شەهید زەرهەرنی بەڕیوە چوو

بە تۆکمەکردنی تانکی m60، ئەم تانکە بە توانای پێکانی سووژەی لە جووڵە، وێڕای بەهرەمەندی لە دووربینی شەو بینین بۆ ئۆپەراسیۆنی شەوانە دەوڵەمەند کراوە.

هەروەها توانستگەلێکی تری وەک بەهرەمەندی لە سیستەمی ڕاگەیاندن و کواژندنەوەی ئاگر، داشبۆردی دیجیتاڵ، سیستەمی پارازیتی لەیزێری و هوشداردەر، سیستەمی کۆنتڕۆڵی ئاگر، تیرباری هاوتەوەر، تیرباری فەرماندەیی و سەکۆی دوو پلەی ئازادی هەڵگری تیرباری فەرماندەیی و دەیان تایبەتمەندیی تر بەم تانکە زیاد کراوە.