باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد: ئەوڕۆکە زیاتر لە هەمیشە ئیرادەیەکی جیهانی بۆ سڕینەوەی یەکجاریی چەکی ناڤۆکی پێویستە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەحرەینی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە تاقیکارییە ناڤۆکییەکان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: ڕۆژی جیهانی پێشگیری لە تاقیکارییە ناڤۆکییەکان، دەرفەتێکە بۆ بیرهێنانەوەی پاشهاتی وێرانگەرانەی ئەو تاقیکارییانە لە سەر ژیانی مرۆیی.

زیادیشی کرد: هەر تەقینەوەیەکی ناڤۆکی هەنگاوێکی بەرەو دواوەیە لە بواری گەیشتن بە جیهانێکی بەری لە چەکی ناڤۆکی.

باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا جەختی لەوەش کرد: ئەوڕۆکە زیاتر لە هەمیشە، ئیرادەیەکی جیهانی بۆ سڕینەوەی یەکجاریی چەکی ناڤۆکی پێویستە.