بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،حزبوڵڵای لوبنان لە ئەو بەیاننامەدا جەختی کرد: بە پشتی خودا سەرجەم درۆنە تەقینەوەییەکان لە کاتی دیاری کراودا لە هەموو شوێنەکانی خۆیانەوە گەشتیان کرد و وێڕای پەڕینەوە لە سنوورەکانی لوبنان و فەلەستین لە ڕێگای جیاوازەوە ئامانجەکانیان پێکا. لە ئەنجامیشدا ئۆپراسیۆنەکەمان سەرکەوتوو بوو.
لە درێکەی ئەو بەیاننامە هاتووە: پاگەندەکانی دوژمن سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی لە پێشەوەی ئیسرائیلییەکان و هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ئێمە و شکستی هێرشەکەی بەرخۆدان، پاگەندەگەلێکی پووچە و پێچەوانەی ئەوەیە کە رووی داوە. ئەو پاگەندەگەلە لە لێدوانی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ئەمڕۆدا وەدرۆ دەخرێتەوە.