بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوڕێ تەوفیق، کارناسی کاروباری هەڵبژاردنەکانی لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگای دەنگی هەزاران کوردی سووریا، تورکیا و ئێرانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان هەرگیز مومکین نییە، وتی: مەرجی سەرەکی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم، بەکارهێنانی کارتی شوناسی زیرەکە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بە فەرمی دەرکراوە.
ناوبراو وتیشی: هیچ یەکە لە پارتە کوردستانییەکانیش ناتوانن لە دەنگی کوردەکانی سووریا، تورکیا و ئێران بۆ بەدەستهێنانی کورسی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم ئاوەژۆ کەڵکوەربگرن.