ڕۆژنامەیەکی تورکیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی حکومەت، کات و شوێنی یەکەم دیداری نێوان سەرۆکەکانی تورکیا و سوریای ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کە لە زاری سپۆتنیکەوە بڵاو بووەتەوە، ڕۆژنامەی "تورکیا"ی ئەمڕۆ بە گێڕانەوە لە "سەرچاوە حکومییەکان" ڕایگەیاند کە پێدەچێت یەکەمین دیداری نێوان بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت و بڕیارە لە "بازگەی سنووری کەساب" لە نێوان دوو وڵات ئەنجام بدرێت.

ئەمە یەکەم دیداری سەرۆکەکانی سوریا و تورکیایە دوای ١٠ ساڵ.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەی "تورکیا"، سەرەتا بڕیار بوو شوێنی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و بەشار ئەسەد لە عێراق بێت، بەڵام لە کۆتاییدا خاڵی پشکنینی "کەساب/یەڵەداگی" لە ناوچەی سنووری تورکیا و سوریا هەڵبژێردرا.