ڕێوڕەسمی بەسەرۆک کۆماربوونی بەڕێز مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە، سبەینێ کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەسەرۆک کۆمار بوونی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە، سبەینێ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، لە حسێنیەی ئیمام خومەینی و بە بەشداری بەرپرسانی ئیداری و لەشکەری، سەرۆک و مامۆستایانی زانکۆ، نوێنەرانی سینفە جیاوازەکان، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدان و باڵوێزەکانی دانیشتووی تاران بەڕێوە دەچێت.

ئەو ڕێوڕەسمە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی یەکی دەنگ و ڕەنگ و ڕادیۆ ئێران و هەروەها کەناڵە دەرەوەی سنوورییەکانی دەنگ و ڕەنگ بڵاو دەبێتەوە.