بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەهد بە وتنی ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا لە چوار ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا پێشڕەوییەکانی خۆیانیان لە ناوچە باکوورییەکانی عێڕاق ڕاگرتووە، وتی: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە باکوورییەکانی عێڕاق، لەلایەن درۆنەکانەوە بەتایبەتی لە چیاکانی گارە و مەتین لە پارێزگای دهۆک و هەروەها ناوچەی سیدەکان لە هەولێر ئەنجام دەدرێت.
سورچی زیادی کرد: بە گوێرەی قسەکانی وەزیری بەرگری تورکیام ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەو وڵاتە لە عێڕاق کۆتایی هاتووە، بەڵام ئێمە ئەو قسانە جیدی ناگرین چونکوو بوردمانی ناوچە کوێستانییەکان لەلایەن تورکیاوە هەر درێژەی هەیە.
ناوبراو وتیشی: هێزەکانی سوپای تورکیا هەر درێژە دەدەنە ناوچە داگیرکراوەکان و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانکەکانی تورکیا هەر لە شەقامەکان و شار و گوندەکانی هەرێم جێگیرن.