بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی قسە و باسەکانی سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە تیرۆرکردنی ترامپ دایەوە .
جەختی کرد: ئەم تۆمەتانە بێ بنەما و ڕقەبەرانە و درۆن.
وتیشی: لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ترامپ تاوانبارێکە کە بۆ فەرمانی تیرۆرکردنی ژنڕاڵ سولەیمانی پێویستە لە دادگا دادگایی بکرێت و سزا بدرێت. ئێران ڕێگای یاسایی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات.