بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێرزاد سەمەد، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی وتی: هێزەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی خۆی لە هەرێمی کوردستان نوچەیەکی بەربڵاو لە خاکی عێڕاقی داگیر کردووە و کۆنترۆڵی سەربازی ناوچەی عمادیە لە پارێزگای دهۆکی بەدەستەوەیە و گەییشتووەتە دەڤەری هەولێریش.
شێرزاد سەمەد بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا گەییشتوونەتە ناوچەی بارزان واتا شوێنی سەرەکی نیشتەجێ بوونی مەسعوود بارزانی، وتی:لە پێشڕەوی هێزەکانی تورکیا لە چەندین ناوچە لە هەرێم، ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو ڕووی داوە و خەساری زۆر بەر هاووڵاتیان کەوتووەتە.
ناوبراو وتیشی: ئەرتەشی تورکیا هەر ئەو کردەوە کە لە سووریا نواندوویە، لە سێبەری بێدەنگی بەغدا و هەولێر لە هەرێمیش دووپاتی دەکاتەوە و سەروەریی عێڕاق پێشێل دەکات.