بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاوە شێخ موس ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا بەمیدیا عێراقییەکانی ڕایگەیاند: “ئەم سەردانە بابەتێکی ناوخۆییەو ئێمە دەستوەردانی تێدا ناکەین، بەڵام دەبێت بەرپرسان لەعێراق ئاگاداری ئەو (فێڵو فریودانە)بن کە لەلایەن ئەردۆغانەوە پراکتیزە دەکرێت، بەوپێیەی ئەنقەرە تەماحی فراوانخوازیی هەیە".
هەروەک وتویەتی:پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەکاروباری ناوخۆی عێراقەوە نییە، بەڵام هیوادارین درۆ و چەواشەکارییەکانی ئەردۆغان بەرپرسانی عێراق هەڵنەخەڵەتێنێت.
ئەنقەرە چاوی لەوەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چاوەڕوانکراوەکە بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراقو حکومەتی هەرێم ئەنجامبداتو بەقوڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.