نووسەر و توێژەری بەناوبانگی کورد، خەڵکی شاری سەوڵاوا ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،"سەید بابا شێخ حوسێنی"، نووسەر و توێژەری بەناوبانگی کورد، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی خاکەلێوە، لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە، کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی بۆ زێدی خۆی گواسترایەوە بۆ سەوڵاوا.

دوێنێ هەینی لە سەوڵاوا تەرمی ئەم نووسەرە ناودارە ئەسپاردەی خاک کرا.

بەرهەمی زۆری کتێب و توێژینەوە لە سەید بابا شێخ حسێنی بەجێماوە، کتێبەکانی ناوی کوردی، ناو و ناوەڕۆک بڵاو کراونەتەوە.

کتێبی زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی لە قامووسی ئێتۆمۆلۆژی، بەرهەمی ئامادەی چاپی ئەم نووسەرەیە،

هەروەها دەیان وتار و نووسراوە و لێکۆڵینەوەی دیکەش.