بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراقی ، وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێزیان و حکوومەت و میللەتی عێراق بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ، جەختی کردە سەر گرینگایەتی پەرەپێدان و تۆکمەکردنەوەی پەیوەندی نێوان دوو وڵات لەسەر بنەمای هاوبەشی کولتووری و شارستانی فراوان و ڕەگ و ڕیشەی قووڵی مێژوویی.
سەرۆک کۆماری ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گرینگترین پرسی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق، جیهانی ئیسلامی و هەموو خەڵکی ئازادی جیهانی بە خەم و پەژارەی قووڵ بە هۆی تاوان و دڕندەیی بێوێنەی ڕژێمی زایۆنیستی لەدژی فەلەستینییەکان لە غەززە وەسف کرد.
وتیشی: بەرپرسیارێتی ئایینی و مرۆیی جددی هەموو موسڵمانان و خەڵکی ئازادی جیهان کرد هەوڵ بدەن بۆ وەستاندنی کوشتن و ژینۆسایدی ئەم نەتەوە چەوساوە و خۆڕاگر و بەهێزە بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو تواناکان .
لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری عێراق وتی: حکومەتی عێراق پێی وایە کە پێویستە هەردوو وڵات هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات بدەن بەبێ گوێدانە پیلانگێڕیی ناخۆشخوازان.