بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه.
له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، مه‌نسوڕ یاڤاشی كاندیدی جه‌هه‌په له پێش تۆرگوت ئاڵتینۆكی كاندیدی ئاكپارتیه‌وه‌یه و ئه‌ردۆغان ئه‌و شاره‌ی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه جیاكراوه‌كان مه‌نسوڕ یاڤاش 58.3%ی ده‌نگه‌كانی ئه‌نقه‌ره، تۆرگوت ئاڵتینۆك 34.05%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
له ئیستانبوڵ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوی كاندیدی جه‌هه‌په 50.05% ده‌نگه‌كان، مورات كورومی كاندیدی ئاكپارتی 41.21%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
له دیاربه‌كری ئایشه سڕی كاندیدی ده‌م پارتی 63.69%ی ده‌نگه‌كان، محه‌مه‌د هالیسی كاندیدی ئاكپارتی 16.37%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
له شاری كه‌هره‌مان مه‌ڕه‌ش فوراد ئۆرگولی كاندیدی ئاكپارتی 40.79%ی ده‌نگه‌كان و محه‌مه‌د ئایدۆگاری كاندیدی پارتی ئاسودەژیانی نوێ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
له ئه‌نتاڵیای گه‌شتیاری ڤاهاپ سێچاری كاندیدی جه‌هه‌په 57.79%ی ده‌نگه‌كان، سه‌ردار سۆیده‌نی كاندیدی مه‌هه‌په 30.01%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.