سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی مەهاباد لە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کۆسەبەداس لە بەنداوی مەهاباد هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واحد جەولایی بە ڕاگەیاندنی ئەو باسە ڕایگەیاند: ئەو ڕێوڕەسمە بە پێشوازی موسافرانی نەورۆزی لە 5 ی خاکەلێوەی 1403 بەڕێوە چوو و تێیدا بەرنامەی نەریتی و ئایینی لەوانە کۆسەبوداس بەڕێوە چوو.

ناوبراو زیادی کرد:ڕێوڕەسمی کۆسە بەداس لە یاری و شانۆگەلێکە کە لەلایەن گرووپە 2 تا 6 کەسییەکانەوە بەڕێوە دەچێت و بەڕێوەبرانی ئەو ڕێورەسمە بریتییە لە کۆسە، توبرەکێش، نەی ژەن و پارێزەری کۆسە یان دوگە و هەروەها پیاوێک کە تەنافی دەوری ملی کۆسەکە هەڵدەگرێت.

شیاوی باسە کە ئەو ڕێوڕەسمە کە لە نێوان کوردەکاندا زۆر بەربڵاوە لە بەفرانباری ساڵی 1400 وەکوو میراتی هەست پێنەکراوی کوردەکان تۆمار کراوە.