وتەبێژی شۆرای نیگابان وتی: گەڵاڵەی ڕێکخستن و چاوەدێری بەسەر بازرگانی سنووری (کۆڵبەری و مەلەوان) و ڕەخساندنی هەلی کاری سەقامگیری سنوورنشینەکان پەسەند کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی تەحان نەزیف وتەبێژی شۆرای نیگابان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: گەڵاڵەی ڕێکخستن و چاوەدێری بەسەر بازرگانی سنووری (کۆڵبەری و مەلەوان) و ڕەخساندنی هەلی کاری سەقامگیری سنوورنشینەکان لە قۆناغە پێشووەکاندا کێشە و ناڕوونیی هەبوو کە بە گفتوگۆی نێوان مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شۆرای نیگابان کێشەکانی چارەسەر کرا و بەزوویی جێبەجێ دەکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: گەڵاڵەی ڕێکخستن و چاەودێری بەسەر بازرگانی سنووری واتا کۆڵبەری و مەلەوانی و ڕەخساندنی هەلی کاری سەقامگیری سنوورنشینان لە قۆناغە پێشووەکان هەندێک کێشەی هەبوو کە بە گفتوگۆی نێوان مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شۆرای نیگابان کێشەکانی چارەسەر کرا و بەزوویی جێبەجێ دەکرێت.