بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاسین عه‌بدوڵڵا، یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له ڕاپه‌ڕین، به میدیایەکی نێودەوڵەتی ڕاگه‌یاند:"له ڕاستیدا دوو ڕۆژه له تاووتوێی ئه‌وه‌داین كه حكومه‌ت یاری به كات ده‌كات و ده‌یانه‌وێت مووچه‌كانمان زیاتر دوا بكه‌وێت، تا عێراق ڕازی بكه‌ن، كه هه‌ژماری منی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌نه به دیلی كارتی بانكه عیراقیه‌كان، بۆیه له ڕێگه‌ی هاشتاگێكه‌وه بڕیارمانداوه كه هه‌ڵویستمان ده‌بێت".
وتیشی: "له ئه‌گه‌ری یاریكردن به چاره‌نووسی مووچهكانمانهوه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن، خۆپیشاندان یه‌كێكه له هه‌ڵوێسته‌كانمان كه به‌م نزیكانه له ئه‌گه‌ری نه‌دانی مووچه‌كانمان ده‌یگرینه به‌ر".
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 11ی مانگی 3 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاری داوه 130 ملیار دینار بخرێته سه‌ر هه‌ژماری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بانكی ناوه‌ندی عێراق. ئه‌م پاره‌یه‌ش بۆ مووچه‌كی مانگی دووی به‌شێك له فه‌رمانبارانی هه‌رێم كه تایبه‌ته به مووچه‌ی خانه‌نشینی و ئه‌وانه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه.
بڕیاربوو ئه‌مه گوژمه‌ی یه‌كه‌می مووچه‌كه بێت و به چه‌ند گوژمه‌یه‌كی دیكه ته‌واوی مووچه‌ی ئه‌م مانگه ڕه‌وانه بكرێت.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ 12ی مانگی 3 وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه، به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه بێت، پاره‌ی پێویست به سه‌رجه‌م مووچه خۆرانی هه‌رێم نه‌گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی، بۆیه كورتهێنان دروست ده‌بێت له مووچه‌دا.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له كاتێكدایه، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم زیاتر له 40 ڕۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مووچه‌ی شوباتدا بوون.