کارگێڕی ئاوی ناوچەیی کوردستان وتی: بەداخەوە چەند ساڵ و جارێک پرسی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازادی سنە دێتە ئاراوە کە دیسانەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینیومانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش ئاریانەژاد وتی: دڵنیاتان دەکەمەوە کە گواستنەوەی هیچ ئاوێک لە پارێزگای کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکە لەلایەن وەزارەتی وزەوە نە بەرنامەڕێزی کراوە و نە دەکرێتیش.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێمە سەرچاوەی پێویستمان بۆ دابینی ئاوی هاووڵاتیانی خۆمان لە کوردستان هەیە بەڵام ئەوە نابێتە هۆکار بۆ ئەوەی کە دۆستانێک لە دەرەوەی پارێزگا کاتێک دەبینن بارینی باران تۆزێک زیاد بووە، ئاوەها پرسگەلێک بهێننە ئاراوە.