بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە ڕەوتی سەفەر بۆ ئەلجەزایر لە ڕۆژانی 12 و 13 ی ڕەشەممە، گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخباریە، تەلەڤیزیۆنی نەتەوەیی ئەلجەزایر سەبارەت بە چەند پرسی جیاواز لەوانە پرسی ئەتۆمی ئێران، فەلەستین، پێوەندی ئێران و ئەلجەزایر باسی کرد.
ناوبراو سەبارەت بە پرسی فەلەستینیەکان لە غەززە وتی: ئەمڕۆ نەک هەر خەڵکی ناوچەکە بەڵکوو خەڵکی جیهان تووڕەن لە ستەمی ئیسرائیل هەمبەر فەلەستین و پێم وایە کە ئەگەر دۆخەکە ئاوا درێژەی هەبێت، تووڕەیی گەنجانی هەموو گەلان، چ لە ئەمریکا و بریتانیا و چ لە وڵاتانی دیکە بە شێوەیەکی دیکە نیشان دەدرێت.
ڕەئیسی سەبارەت بە پێوەندی ئێران و ئەلجەزایر ڕایگەیاند: پێوەندی دوو وڵاتەکە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی پێوەندی باشیان هەبووە بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی و سیاسی ئەو پێوەندییە خۆی نیشان داوە.
سەرۆک کۆماری ئێران درێژەی دا کە ئێمە لەگەل وڵاتانی عەرەبی هیچ کێشەیەکم،ان نییە و سەرەڕای هەوڵی دوژمنان بۆ دروست کردنی ترس لە ئێران لە لای وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە، ئەمڕۆ شوکر بۆ خودا پێوەندی باشمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە چالاکی ئێران لە بواری وزەی ئەتۆمی وتی: وزەی ئەتۆمی مافی نکۆڵی نەکراوی ئێمەیە و لە بواری پزیشکی ، پیشە، کانگا ، وزە و نەوت و گاز و پترۆکیمیا بەکاری دەهێنین.