سەرۆکی زانکۆی کوردستان وتی: زانکۆی کوردستان وەکوو ئەندامی نوێ لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سینوو قبووڵ کراوە کە ئامانجی، گەشەی زانستی و پەروەردەیی زانکۆی کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد قادرزادە نیوەڕۆی هەینی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: زانکۆی کوردستان وەکوو ئەندامی نوێ لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سینوو وەرگیراوە کە ئامانجی، بەهێز کردنەوەی هاوکاری زانستی، پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی سینوو و گەشەی زانستی و پەروەردەیی زانکۆی کوردستانە.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سینوو کەناڵێکی زانستی و پەروەردەیی جیهانییە کە وەکوو یەکێک لە کەناڵەکانی سەر بە COMSTECH، کومیتەی هەمیشەیی هاوکاری زانستی و تەکنۆلۆژیای ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی چالاکی دەکات.