ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ئەنساروڵا وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی ئەگەری ئەمریکا دەداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەبدولمالک بەدرەدین حەوسی جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا پێداگری لەسەر درێژەدان بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە دەکات کە بۆ ئەو مەبەستەش مووشەک و بۆمب و پارەی دابین کردووە و یەمەن بەبڕیارانە وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی ئەگەری ئەمریکا دەداتەوە.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە وتارێکدا بە بۆنەی سەرەتای مانگی ڕەجەب، دوایین پێشهاتەکانی ساڵی ڕابردووی تاوتوێ کرد بە تایبەت باسی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و لێکەوتەکانی کرد.

عەبدولمالک حەوسی لەم وتارەدا وتی: ئومەت ڕووبەڕووی تاقیکردنەوە و تەحەددا و مەترسیی گەورە بووەتەوە لەلایەن دوژمنەکانی و بەتایبەتی لۆبی زایۆنیستی جوولەکەکانەوە. وتیشی: بەئامانجگرتنی مزگەوتی ئەقسا لە چوارچێوەی دوژمنایەتی لەگەڵ ئایین و نەتەوەکەماندا دەکرێت و هەموو کارەکانی زایۆنیستەکان دەستدرێژییە.

جەختیشی کرد: زایۆنیستەکان نەک هەر دوژمنی نەتەوەی فەلەستینن بەڵکوو دوژمنی هەموو موسڵمانەکانن. زایۆنیستەکان بە ئەنجامدانی قێزەونترین تاوان دژی گەلی فەلەستین دوژمنایەتی و ڕق و کینەی خۆیان بەرامبەر بە موسڵمانان نیشان دەدەن.