بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، حزبوڵڵا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بەربڵاوی ئەمڕۆ شەممە بۆ سەر بنکەی گرینگی زایۆنییەکان لە ناوچەی میرۆن بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە ئەو بەیاننامەی حزبوڵڵا هاتووە کە یەکەم وەڵام بە تیرۆری شەهید ساڵح ئەلعارووری جێگری ڕێبەری حەماس و کۆمەڵێکی دیکە هاوڕێکانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بنکەی ئاسمانی میرۆزن بە 62 مەەشەکی جیاواز هێرشی کراوەتە سەر و خەساری قورس لە دوژمنی ئیسرائیلی دراوە.
لە کاردانەوە بە ئەو هێرشە مووشەکییە بەربڵاوەدا، تۆپخانەکانی ئیسرائیل ناوچەگەلێک لە باشووری لوبنانیان بوردمان کرد.