براوەکان و هه‌ڵبژێردراوانی بەشه‌کانی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی" لە دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دهۆک" ناسێندران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆتایی دەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی "دھۆک" Duhok بەڕێوەچوو که‌ هه‌ڵبژێردراوان و براوەکانی بەشە جۆراوجۆره‌کان ڕاگەیەندرا و ته‌ندیسی زێڕینی "گه‌ڵا مێو" و ته‌ندیسی زیوی "گەڵا مێو"ی فێستیڤاڵ، بڕوانامەی ڕێزلێنان و خەڵات به‌وان پێشکه‌ش کرا.

"نیزامەدین ئاریچ" چەندین پارچە مۆسیقای کوردیی پێشکەش کرد
لە سەرەتای ئەم رێوڕه‌سمه‌دا، "نیزامەدین ئاریچ" Nizamettin Ariç ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا، به‌ هاوڕێیه‌تی گروپی مۆسیقای دهۆک؛ چەندین پارچە مۆسیقای کوردییان پێشکەش کرد و له‌ درێژه‌دا، خەڵاته‌کانی بەشە جیاوازەکانی پێشبڕکێ بەخشرا.

بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان":
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی کێبڕکێی فیلمه‌کانی "سینه‌مایی نێودەوڵەتی" دەنگیان بەم شێوە دا:
ـ خەڵاتی "یێلماز گۆنای" Yılmaz Güney به‌ فیلمی سینه‌مایی "لە نێوان دوو شۆڕشدا" Between Revolutions لە دەرهێنانی "ڤلاد پێتری" Vlad Petri لە وڵاتی ڕۆمانیا پێشکه‌ش کرا.
ـ خەڵاتی بەهرەمەندی نوێ به‌ خاتوو "ملێنا ئابۆیان" Milena Aboyan بۆ دەرهێنانی فیلمی سینه‌مایی "ئیلاهه‌" Elaha لە وڵاتی ئەڵمانیا بەخشرا.
ـ ڕێزلێنانی تایبەتی دەستەی دادوەران به‌ فیلمی سینه‌مایی "بێ کۆتایی" No end لە دەرهێنانی "نادر ساعی وه‌ر" Nader Saeivar بەرهەمی هاوبەشی ئێران، تورکیا و ئەڵمانیا پێشکه‌ش کرا.

بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی":

ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاند:
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی ئەم بەشە به‌ فیلمی سینه‌مایی "ئالیهۆپا: چیرۆکی داڵکورد" Allihopa: The Dalkurd Story لە دەرهێنانی "کوردۆ دۆسکی" Kordo Doski بەرهەمهێنانی هاوبەشی وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، سوید و هەرێمی کوردستان پێشکه‌ش کرا.
ـ خەڵاتی باشترین دەرهێنان به‌ فیلمی سینه‌مایی "ئه‌لیفی دایک" MOTHER ELIF لە دەرهێنانی "کازم ئۆز" Kazim Öz و "سەمیر ئەسڵان یارک" Semir Aslanyürek لە کوردستانی تورکیا بەخشرا.
ـ خەڵاتی باشترین سیناریۆ به‌ خاتوو "عایشە پۆلات" Ayşe Polat بۆ نووسینی سیناریۆی "خاڵی تاریک" In The Blind Spot لە وڵاتی ئەڵمانیا پێشکه‌ش کرا.
ـ "ئەحمەد محەمەد" لە عێراق بۆ ده‌ورگێڕان لە فیلمی سینه‌مایی "مێسی بەغدا" Baghdad Messi به‌رهه‌می هاوبەشی بەلجیکا، هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بەدەستهێنا.
ـ خاتوو "پەروین ڕەجەبی" له‌ کوردستانی ئێران، بۆ ده‌ورگێڕان لە فیلمی سینه‌مایی "شادیی تێپه‌ڕیو" Transient Happiness خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بەدەستهێنا.
ـ ڕێزلێنانی تایبەتی دەستەی دادوه‌ران بە خاتوو "شیما مەلایی" بۆ ده‌ورگێڕان لە فیلمی سینه‌مایی "بەیان" BEYAN لە کوردستانی ئێران بەخشرا.

بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم":
ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاند:
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی نێودەوڵەتی به‌ کورتە فیلمی "یاریی جوامێرانه‌" Fair play لە دەرهێنانی "زوئێل ئێشباخێر" Zoel Aeschbacher بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی سویسرا و فەرەنسا پێشکه‌ش کرا.
ـ خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی به‌ کورتە فیلمی "شتە نەناسراوەکان" Things Unheard of لە دەرهێنانی "ڕەمەزان قلیچ" Ramazan Kılıç لە کوردستانی تورکیا بەخشرا.
ـ ڕێزلێنانی تایبەتی دەستەی دادوه‌ران بە خاتوو "ژینۆ هادی حەسەن" بۆ دەرهێنانی کورتە فیلمی "سێگۆشە" TRIANGLE لە هەرێمی کوردستان پێشکه‌ش کرا.

بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم":
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیلمەکانی بەشی رکابه‌ریی "به‌ڵگه‌فیلم و دۆکیۆمێنتاری" ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاند:
ـ خەڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلمی نێودەوڵەتی به‌ به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی "ئاسمان هی منە" The sky is mine لە دەرهێنانی سینه‌ماکاری کورد "ئەیووب ناسری" لە وڵاتی ئیتاڵیا پێشکه‌ش کرا.
ـ به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی "جوانیی شاراوەی عێراق" Iraq's Invisible Beauty لە دەرهێنانی هاوبه‌شی "سەهیم عومەر خەلیفە" و "یورگن باودتس"Jurgen Buedts به‌رهه‌می هاوبەشی وڵاتانی بەلجیکا، فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریی کوردی بەدەستهێنا.
ـ ڕێزلێنانی تایبەتی دەستەی دادوه‌ران بە به‌ڵگه‌فیلمی "ئێرن" Eren لە دەرهێنانی "ماریا بیندەر" Maria Binder لە وڵاتی تورکیا بەخشرا.

خەڵاتی فیپەرشی:
ئەندامانی دەستەی دادوەرانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلم "فیپرێشی" FIPRESCI کە بریتیی ده‌نگی خۆیان به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاند:
ـ خەڵاتی "فیپەرشی" FIPRESCI به‌ فیلمی سینه‌مایی "خاڵی تاریک" In The Blind Spot لە دەرهێنانی "عایشە پۆلات" لە وڵاتی ئەڵمانیا Ayşe Polat پێشکه‌ش کرا.

دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" Duhok به سه‌رۆکایه‌تی "ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر"، بە دەرهێنانی هونەریی سینه‌ماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، به دروشمی "زمانی کوردی" و به نمایشی ١١٦ به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ و پهنێڵی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی، ڤۆرکشۆپی فێرکاریی ئه‌نستیتۆی "گۆته‌" Goethe-Institut به ناونیشانی چواره‌مین خولی به‌رنامه‌ی "نۆهات" NUHAT و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی دێسامبه‌ر/ کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٣ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک، کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.