بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، حامێد قادرزادە ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو زانایانەی کە لە هەر وڵاتێکدا ئاماژەیان پێکراوە، یەکێکە لە نیشاندەرەکانی پلەوپایەی زانستی.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ژنە توێژەرانی ئێران لە بواری پێگەی زانستیدا لە ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا پێگەیەکی تایبەتیان هەیە .
زیادیشی کرد: بە پێی دوایین ڕاپۆرتی پەیمانگای (ISC)، ٥٥٧ ژنە توێژەری ئێرانی لە ڕیزی ئەو توێژەرەن کە زۆرترین ئاماژەیان پێکراوە.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان زیادی کرد: لیستی ئەو توێژەرانەی کە زۆر ئاماژەیان پێکراوە هەموو ساڵێک بە پێی ژمارەی ئەو ڕێفرسانەی کە لە داتابەیسەکانی بەڵگەی باوەڕپێکراوی وەک وێب ئۆف ساینس، سکۆپوس، و ئای ئێس سی و هەروەها هەندێک نیشاندەری تری توێژینەوەکان، ڕادەگەیەنرێت.
وتیشی: مامۆستا عەلیزادە لە بواری کیمیا بە 195 ڕێفرنس و ڕۆناک دقیق لە بواری تەکنۆلۆژیا ستراتیژییەکان بە 152 ئیستناد لە ڕیزی زۆرترین ئاماژەپێکراوی ژنانی توێژەری ئێرانن.