سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح هەڕەشەی ئەوەدەکات، ئەگەر ئەمریکا لەبەرژەوەندیی ئیسرائیل دەستوەردان لەشەڕی دژ بەفەڵەستین بکات، ئەوانیش دەستوەردان دژی ئیسرائیل دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەموو سەرکردەکانی عەرەب پشتیان لە ئیسرائیل کرد و تەنیا بەرخۆدان گورزی گەورەی لە ئیسرائیل وەشاند.

بەوتەی هادی عامری، ئەمڕۆ عێراقی نوێ بە تەواوی پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین دژی ئیسرائیل دەکات.

جەختیشی کردووە:"دەبێت ئامادەبین بۆ بەرگریکردن لە فەڵەستین و ئەگەر ئەمریکا دەستێوەردان بە سودی ئیسرائیل بکات، ئێمەش دەستێوەردان بە سودی فەڵەستین دەکەین."