سەرۆکی رێکخراوەی دەروازە سنوورییەکانی عێڕاق ڕایگەیاند لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان ڕێککەوتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عومەر وائلی سەرۆکی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێڕاق ڕایگەیاند ئەو دەروازە سنووریانە کە نافەرمین و هەڕەشەن بۆ سەر ئابووری عێڕاق لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە ناسراونەتەوە.

ناوبراو بوونی 20 دەروازەی سنووری نافەرمی و 8 دەروازەی فەرمی لە هەرێمی کوردستانی پشت ڕاست کردەوە و جەختی کرد سەبارەت بە دیاری کردنی چارەنووسی کۆتایی و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی کۆتایی لە ڕێگای سەپاندنی ڕێکاری یاسایی لەوانە داخستنی دەروازە سنوورییەکان و سەپاندنی ڕێکاری حکومەتی فیدراڵی لە بواری گومڕوک و پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و پشکنینی لە کاتی خۆیدا گەییشتووینەتە ڕێککەوتن.