پارێزگاری کوردستان وتی: یەکێک لە شوێن مەبەستەکانی ئێران بۆ گەشەی تیجاری و هاوکاری بەتایبەتی لە بواری و بازرگانی ناوچەی هەرێمی کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چوارەمین پێشانگای تایبەتی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: یەکێک لە شوێن مەبەستەکانی ئێران بۆ پەرەدان بە هاوکاری بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی ناوچەی هەرێمە و بەتایبەتی بۆ ئێمە کە هاوسنوورین لەگەڵ هەرێم.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەختەوەرانە لە دوو ساڵی دواییدا پێوەندی باشمان لەگەڵ بەرپرسانی دوو پارێزگا بەتایبەتی سلێمانی هەبوو.

زارعی کووشا وتیشی: هەوڵی جیدی بۆ تۆکمە کردنەوەی دیپلۆماسی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ هەرێم دەدەین و لە ئەو بارەوە هەموو هەوڵی هەنگاوێکی پێویست هەڵدەگرین.

ناوبراو زیادی کرد: لە بواری گەشتیاری وێڕای ئەوەی کە لایەنی هاوبەشمان لەگەڵ هەرێم هەیە ، نیعمەتگەلێکمان لە کوردستان هەیە وەکوو دەفرایەتی هەورامان کە شوێنی گەشتیاری سەرەنج ڕاکێشن.