ئیرەوانی بە ناڕەزایەتی بە پێشێل کرانی هەمیشەیی و ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە، ڕایگەیاند: کۆمایر ئیسلامی بۆ بەرگری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی درێغ لە مافی ڕەوای خۆی ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نامەی ڕۆژی دووشەممە 25 ی سێپتەمبەری ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە: بە پێ فەرمانی حکومەتەکەم، دەمەوێت سەرەنجی ئەنجومەنی ئاسایش بە دوایی حاڵەتی هەڕەشەی جیدی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە دژی ئێران ڕابکێشم.

ناوبراو درێژەی دا: نتانیاهۆ لە لێدوانەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشطی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڕەشەی بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی وڵاتێکی سەربەخۆی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان هێناوەتە ئاراوە و جەختی کردووە کە زیاتر و گرینگتر لە هەر شتێکئێران ئەبێ لەگەل هەڕەشەیەکی ئەتۆمی باوەڕ پێکراو بەرەوڕوو ببێتەوە. تا کاتێک کە من سەرۆک وەزیران بم هەموو هەوڵی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ڕێگری لە دەستخستنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی.

باڵوێزی ئێران هێناویە کە کەڵکوەرگرتن یان تەنانەت هەڕەشە بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، سەرەڕای دۆخەکە، لەلایەن هەر کەسێکەوە لە هەر کات و شوێنێکدا پێشێل کرانی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی مادەی 2 ی بەندی 4 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

ئیرەوانی وتیشی کە ئێمە داوای وەڵامدانەوەیەکی تەند لەلایەن کۆمەلگای نێودەوڵەتییەوە لە ئاستی بەربڵاوداین.