بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەکەکە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کوژرانی 13 سەربازی تورکیا لە چیای جوودی، زاپ و متینا هەڵکەوتوو لە هەرێمی کوردستانی کرد.
ناوەندی مێدیایی هێزەکانی پاراستنی گەل ، هەپەگە، لقی سەربازی پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی 16 و 17 ی سێپتەمبەر لە پێکدادانەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا 13 سەربازی تورکیایی کوژراون.