عاشقانی بێجێماو لە کاروانی زیارەتکارانی ئەربەعین هەکەسەو لە شار و ناوچەی خۆی ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ رۆژی ئەربەعین ڕێپێوانیان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ چوارشەمە 15ی خەرمانانی 1304ی کۆچی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ ئەربەعینی حسێنی ، رێورەسمی بەجێماوان لە ئەربەعین لە سەرانسەری وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو.

لەم پیاسەیە کە بە بۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن ئەنجام دەبێت، ئەوانەی ناتوانن لەم رۆژەدا بچنە کەربەلا دێنە سەر شەقام و پێکەوە هەموویان پیاسە دەکەن و یا حسێن دەڵێن.

هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران پیاسەی بەجێماوانی ئەربەعین لە کوردستانیش بەڕێوەچوو.

لە شارە کورد و سوننە نشینەکانی ئێرانیش وەکوو هەموو شارەکانی وڵات هۆگران و عاشقانی ئەهلی بەیت یادی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێنیان کردەوە.

لە شاری سنە ئەم رێپێوانە لە شەقامی شەهیدان شبلی و لە بەردەم مەهدیەی سنە تاکوو شەقامی تاڵەقانی و بەردەم حسێنیەی سنە بەڕێوە چوو.

لە دیکەی شارەکانی کوردستانیش هەر بەم شێوە پیاسەی ئەربەعین بەڕێوەچوو