سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى ڕه‌وشى كه‌ركوكه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ده‌ڵێت: "به‌فه‌رمانى سودانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕاگه‌یه‌نراوه‌و ئۆپه‌راسیۆنێكیش ده‌ستپێده‌كات".

لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشکرای کرد: "محه‌مه‌د شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان داوای لەهێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کەرکوک کرد، ڕۆڵی خۆیان لەدرێژکردنەوەی ئاسایش‌و سەپاندنی سەروەری یاسا بەسەر ئاژاوەگێڕانی پارێزگاکەدا بگرنەبەر".

ده‌شڵێت: "پێویستە دەستکراوەبن لەدەستگیرکردنی هەرکەسێک، کە بوێری دەستبردنى بۆ ئاسایشی کەرکوک هه‌بێت، جا لەهەرلایەنێکەوەو بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەهەڵگرتنی چەک نەدەن، جگە لەهێزە ئەمنییەکان".

هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: "فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنمایی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی لەکەرکوک‌و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان لەو ناوچانە کرد، کە شایەتی ئاژاوەگێڕی بون بەمەبەستی پشکنینی ورد".

له‌كۆتاییشدا جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "هەروەها سودانى داوای لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکان‌و چالاکییە کۆمەڵایەتی‌و جەماوەرییەکان کرد، ڕۆڵی خۆیان لەبەرپەرچدانەوەی ناکۆکی‌و پاراستنی ئاسایش‌و سەقامگیریی‌و ڕێکوپێکی لەپارێزگای کەرکوک بگرنەبەر.