تورکیا کەمپێکی نوێ بۆ نیشەتجێ کردنی بنەماڵەی تیرۆریستەکانی سەر بە خۆی و پەنابەرە سووریاییەکان لە ناوچەی شەرای عەفرین چێ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا خەریکی چێ کردنی کەمپێکی نوێ بۆ نیشتەجێ کردنی بنەماڵەی تیرۆریستەکانی سەر بە خۆی و پەنابەرە سووریاییەکان لە ناوچەی شەرای عەفرینە .

تورکیا بە پاڵپشتی ڕێکخراوی سەواسیە و ناوەندی کۆمەڵایەتی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی مرۆیی لە گوندی کفر ڕووم سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین خەریکی چێ کردنی کەمپێکی نوێ بە ناوی ئەهل ئەلخەیرە کە دوای بڕینەوەی دارەکانی دارستانی ئەو گوندە پڕۆژەکەی دەست پێکردووە.