وتەبێژی دەوڵەتی عێڕاق ڕایگەیاند: گرینگترین بنەمای سیاسەتی دەرەوەی عێراق ئەوەیە کە عێڕاق نەبێتە هۆکارێک بۆ خەساردان لە دراوسێیەکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی: عێراق و ئێران ڕێککەوتنێکیان لەسەر ڕێگری لە چوونی کەسانی چەکدار ، ڕادەست کردنی ئەو کەسانەی کە شوێنگیری دەکرێن، چەک کردن و لابردنی کەمپەکان، واژۆ کردووە و پابەندەی بەڵێنەکەمانیش دەبین.

ناوبراو زیادی کرد: گرینگترین بنەمای سیاسەتی دەرەوەی عێراق ئەوەیە کە عێڕاق نەبێتە هۆکارێک بۆ خەساردان لە دراوسێکانی.

عەوادی زیادی کرد کە سەروەریی عێڕاق پێویستی بە ڕێککەوتنی ئەمنیەتی بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق لە هەر جۆرە ئاڵۆزییەکە.

ئەلڕکابی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەو بارەوە وتی: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق چەندین جار لەسەر ئەوەی کە ئێمە قبووڵی ناکەین کە لە خاکی عێڕاق بۆ ئۆپراسیۆنی گرووپە چەکدارەکان و بەکارهێنانی عێڕاق وەکوو شوێنێک بۆ کردنە ئامانجی دراوسێکان بە شێوەی فرمی لێدوانی داوە.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق خوازیاری پێوەندی پتەو لەگەڵ دراوسێکانیە و درێژە دەداتە ئەو ڕەوتە و ڕێگری دەکات لە بوونی گرووپێکی چەکدار کە هەڕەشە بێت لەسەر وڵاتانی دراوسێ.