هەندێ سەرچاوەی باڵای سیاسی و ئەمنی ئەمریکا دەنگۆی ئەوەیان بڵاو‌کردەوە کە رەنگە ئەمریکا لە دەوڵەتی بایدن دا پشتیوانی لە پێشمەرگەی هەرێم‌کۆتایی پێبێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنتاگۆن مانگانە 20 میلیۆن دۆلار یارمەتی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەدات و ئێستا پێدەچێت لە دەوڵەتی بایدن دا ئەم یارمەتیانە بپچڕێت.

کارناسانی سیاسی عێراق دەڵێن ئەگەر بێتۆ ئەمریکا پشتگری پێشمەرگە کۆتایی پێبێنێت مەترسی هەروەشانەوەی یەکجارەکی پێشمەرگە هەیە.

شەڕی پارتی و یەکێتی گەیشتووەتە قۆناغی مەترسیدار و‌ پەلی کێشاوەتە ناو پێشمەرگە و ئێستا پارتی دەسەڵاتی پێشمەرگەی بەدەستەوەیە و زۆربەی پلەدارەکانی ناو پێشمەرگە کە سەر بە یەکێتین بێ دەست کراون.

ئەم شەڕە تا ئاستێک چووەتە پێشەوە کە مەترسی هەڵوەشانەوەی پێشمەرگە هەیە و ئەمریکا و‌وڵاتانی ئەورووپایی کە یارمەتی دارایی و چەک و‌چۆڵی پێشمەرگە دەدەن هەڕەشەیان کرد یارمەتییەکانیان ڕادەگرن ئەگەر پێشمەرگە یەکنەخرێت و حزبایەتی لە پێشمەرگەدا بەزووترین کات کۆتایی نەیێت.