بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی ناوچە دەڤەرییەکانی ڕووباری دیالەی بە ئامانجی ئامادە کردنی ئەو ناوچە بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئەربەعین دەست پێکردووە.
ئەو ئۆپراسیۆنە گەڕان و پاک کردنەوەی ناوچەی بابا مەحموود لە نزیکی ڕووباری دیالەیە. هێزەکانی حەشدی شەعبی جگە لە بەشداری لە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە درێژە دەدەنە هەوڵەکانی خۆیان بۆ دابینی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئایینی بە تایبەتی لە مانگی موحەڕەمو سەفەر.