بەرپرسی گشتی کومیتەی ئیمدادی ئیمام خومەینی کوردستان وتی: لە ساڵی ڕابردوودا 390 ملیار ڕیاڵ زەکات کۆ کرابووەوە کە لە ئەمساڵدا ئەو رێژە گەییشتە 520 ملیار ڕیاڵ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا تووسی ڕایگەیاند: زیاترین زەکاتی کۆ کراو لە ساڵی ڕابردوو هی زەکاتی جێژنی ڕەمەزان بوو کە رێژەکەی 350 ملیار ڕیاڵ بووە و 69 لەسەدی سەرجەم زەکاتە کۆ کراوەکە بوو.

تووسی وتیشی: بە پێی پەیڕەوی ناوخۆیی کۆمیتە، 80 لەسەدی زەکات لە نێو هەژاران و 20 لەسەدیشی بۆ پڕۆژە ئاوەدانییەکان وەکوو بووژانەوە و چێ کردنی مزگەوت و حوجرەی زانستی، کتێبخانە، و … خەرج دەکرێت.

ئەوەشی وت کە زەکات کۆ کراوە لە هەر پارێزگایەک هەر لەوێ خەرج دەکرێت بۆ هەژاران.