بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حێجابی کرلانگیچ ، باڵوێزی کۆماری تورکیا لە ئێران لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی دیداری کرد.
لەم دیدارەدا موحەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی تورکیا لە تاران رایگەیاند: ژێئۆپۆلوتیکی ئێران و تورکیا بووەتە هۆی ئەوەی ئاستی پەیوەندی دوو وڵات لە سەر بنەمای دۆستی و تێگەیشتن بێت.
راشیگەیاند: ئێران ئامادەین لە بواری هەناردەی ڕادیۆ دەرمانی ئێرانی بۆ تورکیا هاوکاری بکەین.
خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی لە تەڤل بوونی تورکیا بە وڵاتانی خاوەن هێزگەی ئەتۆمی و جەختی کرد؛ ئێران ئەزموونەکانی لە بواری چێکردن و بەڕێوەبردنی هێزگەی ئەتۆمی دەخاتە بەردەست تورکیا.