بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی شەممە 8 ی جوولای ژنێکی 56 ساڵان کە دەیەویست ڕێگری بکات لە دەستگیر کردنی کوڕەکانی لە شاری ئەتاریب لە ڕۆژاوای حەلەب، لەلایەن تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرەوە دەستدرێژی کرایە سەر.
دوای ئەو ڕووداوە، دوو کوڕەکەشی دەستگیر کران و بۆ ناوندی لێکۆڵینەوەیی لە شاری ئەلدانا لە باکووری ئەدلەب گواسترانەوە و دایکیشیان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەتلال لە ئەلدانا.