باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێڕاق وتی: حکومەتی عێڕاق بە شێوەی جیدی خەریکی دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکانە و بەڵگەکان نیشانی دەدات بەزوویی ڕێژەیەکی بەرچاو لە داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە عێراق ئازاد دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن دانایی فەر بە ئاماژە بە ئازاد کردنی داراییەکانی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: حکومەتی ئێستای عێڕاق هەوڵی تایبەت دەدات بۆ ئازاد کردنی داراییەکانی ئێران .

ناوبراو درێژەی دا: حکومەتی عێڕاق بە شێوەی جیدی خەریکی دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکانە و بەڵگەکان نیشانی دەدات بەزوویی ڕێژەیەکی بەرچاو لە داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە عێراق ئازاد دەکرێت.

دانایی فەر ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕێژەیەک لە ئەو داراییانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئازاد کراوە و پاشماوەکەشی خەریکە ئازاد دەکرێت.