بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، گۆڤاری « The Cradle» لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئەو شەڕەی کە لە یەمەن داگیرسا بووە هۆی کێبڕکێیەکی بیانی بۆ بەتاڵان بردنی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەتی نەوت و گاز.
ئەنگێزەی ژێئۆ ئابووری شەڕ
لە لێکۆڵینەوەیەک کە کراوە دریدەخات کە پێکدادانە بەردەوامەکان لە یەمەن بووە هۆی خەسارەتی جۆراوجۆر لە پیشەی نەوتی ئەو وڵاتە بە نرخی ملیار دۆلار، لە حاڵێکدا کە هاوپەیمانی درێژە دەداتە فرۆشی ملیۆنان بەرمیل نەوتی ئەو وڵاتە.
ئەو شەڕە ژێئۆپۆلۆتیکە کە لە یەمەن ڕێکخراوە، هاوشێوەی ئەوەیە کە لە ڕۆژاوای ئاسیا بەتایبەتی سووریا و دزینی ڕۆژانەی نەوت و بەرهەمی کشتوکاڵی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاییەوە دەبینرێت.
دزینی نەوتی یەمەن
لە ڕاپۆرتەکەی ئەو گۆڤارە هاتووە: ڕاپۆرتەکان لەلایەن ئەنجومەنی سەرۆکایەتییەوە بێژەری ئەوەیە کە هەناردەی نەوتی یەمەن لە 6 ملیۆن بەرمیلەوە لە ساڵی 2016بۆ 25 ملیۆن بەرمیل لە ساڵی 2021 گەیشتووە. نەوت و گازی یەمەن چووەتە کوێ و چۆن گواستراوەتەوە؟ پارەی ئەو سەرچاوە سروشتیانە چی لێهاتووە؟
لە مانگی مارس لێکۆڵینەوەیەک بڵاو کرایەوە کە نیشانی دەدات کە نەوتهەڵگرەکان نەوتی یەمەنیان لە بەندەری خورفکان لە ئیمارات وەستاندووە. لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە کراوەتە سەر ئەمریکا و سەنگاپوور وەکوو شوێنی مەبەستی سەرەکی نەوتی قاچاخ.