بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر سدێق جەدیدولئیسلامی جێگری زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان رایگەیاند: بۆ یەکەم جار لە ڕۆژاوای ئێران بە هەوڵ و تێکۆشانی خێرخوازان بەشی نەشتەرگەری مۆخی ئێسقان (ئێسک) تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە کراوەتەوە.
دوکتۆر جەدیدولئیسلامی وتی: بەم بەشە بە هاوکاری و تێچووی بنەماڵە و ئەندامانی دامەزراوەی خێرخوازیی کۆچکردوو خاتوون "ڕۆیا فرووزش" کراوەتەوە.
هەروەها وتیشی: بەشی نەشتەرگەری مۆخی ئێسقان لە نەخۆشخانەی سنە زۆر پێشکەوتووە و بە دوایین وێرژنی جیهازاتی پزیشکی تەیار کراوە و دەتوانین نەخۆش لە وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەتی هەرێمی کوردستانیش وەربگرین.