ئەردۆغان ڕکابەرەکانی خۆی لەوانە قڵیچدار ئۆغلووی بە هاوکاری لەگەڵ پەکەکە تاوانبار کرد و وتی کە خەڵک، ئەو وڵاتە ڕادەستی ئاوەها کەسێک ناکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە تەنیا 12 ڕۆژی ماوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمان لە تورکیا، قسەکانی ئەردۆغان کەشی سیاسی تورکیای زیاتر لە ڕابردوو ئاڵۆز و شڵەژاو کرد. ئەردۆغان لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە ڕکابەرەکەی واتا قڵیچدار ئۆغڵوو ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ، پاڵپشتی لە ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات. ناوبراو وتی کە خەڵک وڵاتەکەیان ناسپێرنە دەستی ئاوەها کەسێک.

ئەردۆگان هەروەها وتیشی: لە داعشەوە بگرە تا پەکەکە و یەپەگە ئێمە بە هیچ گرووپێکی تیرۆریستی ئیزنی هەناسەدان نادەین. ئایا ئێمە کێوی جوودی و بەستا و ناوچەکانی دیکەمان ڕادەست کرد؟ نەمانکرد و ناشیکەین.